سلێمانی.. بەهۆی (غازی زۆپاوە) کەسێک گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەی سیتەکی شاری سلێمانی بەهۆی کارپێکردنی (غازی زۆپا)ەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداو یەکێکی تریش بەهۆی کاریگەری غازەکە بوراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

 

سامان نادر، به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرای سلێمانی ١٢٢ بە میدیاکانی ڕاگەیاند" دوای ئاگادارکردنەوەی ئێمە تیمەکانمان چوونە شوێنی ڕووداوەکە لە سیتەک لەدوکانیان، دەرکەوت کچێک و کوڕێک غاز لێیداون، کوڕەکە ناوی (ع، ح، ب) تەمەنی ٢٧ ساڵە و گیانی لەدەستداوە".

 

وتیشی" کچەکەش بەهۆی کاریگەری غازەکە بوراوەتەوە لەهۆش خۆی چووە و باری تەندروستی ناجێگیرە، لەئێستادا لەنەخۆشخانەی شار خراوەتە ژێرچاودێری ورد".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١ی ئەم مانگە لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا لە سەیرانگای مێرگەپان لە باکوری رۆژئاوای سلێمانی بەهۆی لێچوونی زۆری غازی چێشت لێنانەوە لەیەكێك لەماڵەكانی نێو باخەکانی مێرگەپان، باوك و كچێكی مناڵ گیانیان لەدەست دا.



PM:09:23:20/01/2021