وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی پەرلەمانتارێکی یەكێتی دایەوە و دەڵێت" نۆ شوقه داگیركراون و سه‌ره‌ڕای ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چۆڵ نه‌كراون".
ئەمڕۆ ٢٠ی کانوونی دووەم وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبون لە شوقەکانی کەندەکەوە لە شاری سلێمانی، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند" شوقەکانی کەندەکەوە کە پێکهاتوە لە (564) یەکە، لە کۆتایی ساڵی (2013)ەوە تەواوکراون و لە ساڵی (2014)دا دابەشکراون، لە سەرەتای ساڵی (2015)شدا گرێبەست بۆ سودمەندبوان کراوە بەپێی ریزبەندی خاڵ و رێنماییەکانی وەزارەت".
لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو یەکانە تەنها دو شوقەی چۆڵ هەبون، یەکێکیان دراوە بە خێزانێکی کەمدەرامەت و شایستە کە خێزانێکی سێ کەسی بون و لە سێ خوشکی بێ لانە پێکهاتبون، لەڕێی ئەنجومەنی پارێزگاوە کە نوێنەرایەتی سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەکات داواکەیان بەرزکراوەتەوەو دواتر رەزامەندی لەسەر دراوە. ئەوەی دیکەش بەهەمان شێوە لەچوارچێوەی یاسا‌و رێنماییەکان دراوە بە خێزانێکی کەمدەرامەت و شایستە، کە ئەو دو خێزانە هەمان رێنماییە کارپێکراوەکان دەیانگرێتەوە. ئەم رێکارەش کە لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جێبەجێکراوە، کە دەسەڵاتەکەی پاڵپشتە بە رێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2012) و یاسای ژمارە (16)ی ساڵی (2011) یاسای یەکەمی هەموارکردنی یاسای ژمارە (7)ی ساڵی (2008)ت یاسای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبون بۆ هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان-عێراق.
لە رونکردنەوەکەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە ئەوەشخراوەتەروو، بۆ هەموانی ئاشکرا دەکەین، کە لەئێستادا نۆ یەکە لە شوقەکانی کەندەکەوە داگیرکراوە کە کاتی خۆی دراوە بە ژمارەیەک هاوڵاتی کە خانویان هەبوەو شایستە نەبون، بەڵام دوای چەندین جار ئاگادارکردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، بەڵام تائێستا چۆڵیان نەکردوە.
وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە جەختیش دەکاتەوە، لێرەوە وەک وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی کە دەرگای وەزارەتیان بۆ ئەندامانی پەرلەمان و سەرجەم هاوڵاتیان ئاوەڵایە بۆ دەستکەوتنی هەر زانیاری و بەدواداچونێک سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەزارەت.
پێشتر سه‌لمه فاتیح ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان، لهپهیامێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردبو رایگه‌یاندبوو" سه‌دان خێزان به هیوا و ئومێدێكی گه‌وره‌وه له ساڵی 2013ه‌وه فۆڕمی نیشته‌جێبونیان پڕكردوه‌ته‌وه به هیوان له كرێچێتی ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام وه‌زیری ئاوادانكردنه‌وه به‌ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه‌كان چه‌ندین شوقه‌ی دابه‌شكردوه له شوقه‌كانی كه‌نده‌كه‌وه به‌بێ وردبینی و به‌بێ فۆڕم له‌بری ناوه یه‌ده‌گه‌كان".
ئەو پەرلەمانتارەى یەکێتی وتیشی" ئەم بریارە پرە لە ناعەدالەتی، بۆیە تکایە ئەم بڕیارە ڕابگرن، ئێمەش هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر بۆ ڕیگرتن لەم گەندەڵی و ناعەدالەتیە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی".