کەشناسی هەرێم پێشبینیەکانی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند و پێشبینییەکانی ڕەوشی کەشو هەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى باران و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکان، وە پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو ئاسمان لە باکور و ناوەڕاستى هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە هەور بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران بارینى بەفر بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان". 
 

ڕاشیگەیاندووە" نزمترین پلەکانى گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزى لە سنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک وە لە ناوچە شاخاویەکان دادەبەزێت بۆ چەندین پلەى ژێ سفرى سیلیزى، شەختە دروست دەبێت بەتایەت لەناوچە شاخاویەکان، هەروەها تەم و مژ لە هەندێ ناوچە دروست دەبێت".  

هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەشناسی هەرێم ڕێژەی باران بارین ١٢ کاتژمێری ڕابردووی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم ڕاگەیاند، کە زۆرترین بڕی باران بارین لە ناوچەی پیرمام باریووە کە ١٨ ملم بووە.

بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووی هەرێم:

PM:10:31:20/01/2021