هاتوچۆی سلێمانی: بەهۆی بارینی بەفرەوە تونێلی پێشڕەو بەڕووی هاوڵاتییاندا داخرا

هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە رێگەی سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەکەوە بەهۆی باراینی بەفرەوە بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتییاندا داخرا.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوەکەدا باسی لەوەکردووە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە کە ڕێگای سەرەکی تونێلی پێشڕەو لە دیوی سیتەک بەھۆی بارینی بەفر بۆ شۆفێریکردن گونجاو نیە.

 

هاوکات لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووچۆی سلێمانی داوا لەشۆفێران دەکات ژیانی خۆیان نەخەنە مەترسیەوە و ھاتوچۆکردن بۆ سنوری شارباژێر رابگرن. 



PM:10:43:20/01/2021