چەند وێنەیەکی بەفربارینی شار سلێمانی

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەشی باکووری شاری سلێمانی بەرووی چیای گۆیژە بەفرێکی زۆری لێباری. 

 

هاوکات هەر ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هەرێم ئاشكرایكرد" ئەم شەو ئاسمانى هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى باران و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویەکان، وە پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو ئاسمان لە باکور و ناوەڕاستى هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە هەور بەڵام لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینى نمە باران بارینى بەفر بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان". 

ڕاشیگەیاند" نزمترین پلەکانى گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزى لە سنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک وە لە ناوچە شاخاویەکان دادەبەزێت بۆ چەندین پلەى ژێ سفرى سیلیزى، شەختە دروست دەبێت بەتایەت لەناوچە شاخاویەکان، هەروەها تەم و مژ لە هەندێ ناوچە دروست دەبێت".  



PM:11:12:20/01/2021