ڤیدیۆ.. ساتی دوو تەقینەوەکەی بەغدا
ژمارەی کوژراوەکان و بریندارەکان بەرزدەبنەوە

لە دوو کردەوەی خۆتەقاندنەوەدا لە مەیدانی تەیەران لە شاری بەغدا ٢٨ کەسی مەدەنی گیانیان لە دەستداو ٧١ کەسی تر بریندارن.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەغدا لە رێگای دوو خۆکوژەوە بە دوای یەکدا لە ساحەی تەیەران دوو تەقینەوەیان ئەنجامداو بوونەهۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر هاولآتی کاسبکار لەو مەیدانە.

 

بەپێی شایەتحاڵەکان کەسی یەکەمی خۆکوژ خۆی وا پێشانداوە کە باری تەندروستی خراپەو خەڵک لێی کۆبۆتەوەو لە ناکاو خۆی تەقاندۆتەوە، دوای چەند خوولەکێکی تر خۆکوژەکەی تریش خۆی تەقاندۆتەوە. لە ئەنجامدا ٢٨ کەس کوژراوەو ٧١ کەس برینداربووە.

 



PM:01:19:21/01/2021