ئەمشەو باشووری کوردستان شەوێکی زۆر سار بەڕێدەکات
سلێمانیش ساردترین دەبێت

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمشەو پێنج شەممە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە پلەی گەرمای هەر پێنج پارێزگاکەی باشووری کوردستان ئەمشەو لە ژێر سفرەوە دەبێت.

 

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئەوە دەخاتەڕوو کە ساردترین شار سلێمانی دەبێت کە پلەی گەرمای ٥ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت، هەرچی دهۆکە پلەی گەرمای ٤ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت، هەولێر ٣ پلە لە ژێر سفر و کەرکوک ١ پلە لە ژێر سفرەوە دەبێت.

 

سێ رۆژە ناوچەکانی باشووری کوردستان کەوتۆتە ژێر شەپۆلێکی سەرمای جەمسەریەوەو رۆژی چوار شەممە بەفر لە پارێزگای دهۆک و بەرزاییەکانی پارێزگای هەولیر باری، دوێنێ شەویش لە پارێزگای سلێمانی باری.

 

ئەمشەو کە پێشبینی دەکرێت ساماڵ بێت، پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفر لە سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستان.



PM:02:11:21/01/2021