ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی لە ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشکرای دەکات" له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاخود دو هه‌فته‌ی دیكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند" لیژنه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ی ورد و شیكاری بۆ مادده‌كانی ناو پرۆژه‌یاسای بودجه كردوه، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته و پارێزگاره‌كان ده‌كات بۆ ته‌رخانكردنی بڕی بودجه‌كانیان".
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی جەختیشکردەوە کە، لیژنەی دارایی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، تاوەکو پڕۆژەیاساکە بەرزبکاتەوە بۆ پەرلەمان تاوەکو دەنگی لەسەر بدات و پڕۆژەیاساکە لەماوەى هەفتەیەک بۆ دوو هەفتە دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرتێت.
باسی لەوەشکرد، لیژنه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌ی وردی بۆ هه‌ر ٥٨ مادده‌كه‌ی پرۆژه‌یاساكه كردوه، تا ئێستا له‌سه‌ر به‌دیل و جێگره‌وه‌كان رێكنه‌كه‌وتون و له‌گفتوگۆی به‌رده‌وامدان.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتیشی" لیژنەکەیان گفتوگۆی لەسەر بابەتی گرێبەستەکان نەکردووە بەڵام خوێندنەوەی بۆ کردووە و بانگهێشتی وەزیری دارایی دەکەن بۆ ئەو مەبەستە".