وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت" دەستکاری لێبڕینی وەزارەتەکەیان دەکەن".
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دەستكاری لێبڕینی وەزارەتەكەیان دەكەن، لێبڕینەكە كەمدەكەنەوە یان بە تەواوی لای دەبەن".
سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی پێشمه‌رگه ڕوونیکردەوە، بڕیاری پێدانی مووچه‌ی مانگانه به‌بێ لێبڕین هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كێتی و ٨٠ی پارتی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها لیواكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، به‌گوێره‌ى خشته‌ى موچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، ده‌بوو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه موچەی وەزارەتی پێشمەرگەش دابەشبکرێت، بەڵام دابەشکردنەکە ڕاگیراوە.