ئەندامێکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت" لە دەروازەی سمێلکا نەوت بە قاچاخ داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بازرگانی پێوە دەکرێت".
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتییه‌كان لە پەرلەمانی کوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ژێر ناوی (تاڵانییه‌كی دیكه‌ی خاڵه سنورییه‌كان) بڵاویكرده‌وه، به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فۆڕن پۆڵه‌سی، بڕێكی زۆر نه‌وت، كه بڕه‌كه‌ی 30.000 (سی هه‌زار) به‌رمیله له ڕۆژێكدا، به قاچاخ داخڵ ده‌كرێت بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان و لێره بازرگانی پێوه ده‌كرێت، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌مو دیارده‌كانی دیكه‌ی قاچاخیكردن مه‌ترسیدارتره، چونكه هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك سود له‌وه نابینێت، ئه‌م بازرگانیكردنه له كاتێكیشدایه كه هه‌رێم زۆرترین كێشه‌ی له فرۆشتن و پڕۆسه‌ی نه‌وتدا هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکردووە" به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه ئه‌م نه‌وته قاچاخه، له ده‌روازه‌ی سمێلكا داخڵده‌كرێت و ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه كه لێره له پاڵاوتگه‌ی لاناز بپاڵێورێت و بكرێته‌وه به به‌رهه‌م، به‌ڵام دیسان دیار نییه به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ كێیه و چه‌نده و چۆنه".
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان روونیشیکردەوە، ئەم نەوتە لە باکووری سوریاوە داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بەو پێیەش ڕۆژانە چەند کەس و گروپێک ملیۆنان دۆلار سوودی لێدەبینن و خێر دەکەن، بە بێ ئەوەی یەک دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە.
كاروان گه‌زنه‌یی ئاشكراشیكرد، ئه‌م قاچاخی و به تاڵانبردنی وڵاته له كاتێكدایه تا ئێستا پاڵاوگه‌كانی هه‌رێم یه‌ك لیتر نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتییان ناپاڵێون و تا ئێستاش كێشه‌ی نه‌وتی سپی و به‌نزین له كوردستان دو كێشه‌ی سه‌ره‌كین، له پاڵ كێشه‌ی موچه و كێشه‌ی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان.