پۆلیسی هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" به‌رگدرویه‌كيان ده‌ستیگركردوه كه له ژوری خۆگۆڕین ڤیدیۆی ژنانی تۆماركردوه".
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، هێزه‌كانی پۆلیس دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، به‌رگدرویه‌كيان له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كان ده‌ستگیركردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كامێرای له ژوری خۆگۆڕین داناوه و ڤیدیۆی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تۆماركردوه كه خۆیان گۆڕیوه و جلوبه‌رگه‌كانیان تاقیكردوه‌ته‌وه".
ڕاشیگەیاند" ئەو کەسەى دەستگیرکراوە خێزاندارە و خاوەنى چوار منداڵە و بەپێی ماددەى ٤٠٢ لە یاساى سزادانى عێراقى لێکۆڵینەوەى لەگەڵدا دەکرێت".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رونیشیکردەوە، تۆمه‌تباره‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌و كچه‌ی زۆر پێ جوان بووه، بۆیه ویستویه‌تی ڤیدیۆی تۆماربكات له‌کاتی خۆگۆڕیندا.
هۆگر عەزیز ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئەوە یەکەم حاڵەتى لەو شێوەیەیە لە هەولێر تۆماربکرێت كه كامێرا له‌ژوری خۆگۆڕین دابنرێت.