عەلی حەمە ساڵح: پاڵاوگەیەكی نەوت لە هەولێر ٢٥ هەزار بەرمیل نەوتی سوریا دەپاڵێوێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت" پاڵاوگەیەک بەناوی لاناس لە ھەولێر ٢٥ ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت كەنەوتی سوریایە". 

 

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی وەزیری سامانە سروشتییەكانی كردوە دەڵێت" پاڵاوگەی لاناس لە هەولێر رۆژانە نزیكەی ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێ، بەپێی بەدواداچونی ئێمە، حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم هیچ نەوتێك نادەنە ئەم پاڵاوگەیە، ئایا ئەم نەوتە لەكوێوە دەهێنرێت بۆ ئەم پاڵاوگەیە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی بەدواداچونەکان بڕێکی زۆری ئەم نەوتە لە سوریاوە دێت. 

 

پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا دەشپرسێت، ئایا ھیچ بڕە پارەیەک دەدرێت بە گومرگ؟ گیچ بڕێک دیارنیەھیچ ڕێگا پێدانی ھەیە؟چاوەڕێی وەڵامی فەرمی حکومەتین.



PM:10:31:24/01/2021