مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چوار تۆمه‌تباریان لە ماڵێکدا ده‌ستگیركرد كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ربوون.
پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاند" رۆژی 23/1/2021 مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناری سه‌ر بهبهڕێوهبەرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ئافره‌ته، له‌ماڵێكدا له‌گه‌ڕه‌كێكی شاری سلێمانی كه ماده‌ی هۆشبه‌ربه‌ریان بهكارهێناوەو تەمەنی هەر چواریان لە ٢٠-٢٤ ساڵە".
هەروەها هاتووە " پۆلیسی سلێمانی زانیاری ده‌ستكه‌وت له‌سه‌ر چه‌ند تۆمه‌تبارێك كه له‌ماڵێكدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو توانرا شوێنی تۆمه‌تباران بدۆزرێته‌وه و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیربكرێن، له‌كاتی ده‌ستگیركرنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌رو لەگەڵ كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی ماده‌كاندا".