ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاری جێبەجێکردنی دوو پرۆژەی کارەبای لە سلێمانی دەرکرد به‌بڕی زیاتر له ٤٢ ملیار دینار.
لە راگەیاندنێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەمیانەی جێبه‌جێكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای سلێمانی، به‌بڕی زیاتر له 42 ملیار دینار دوو پرۆژه‌ی ستراتیژی گواستنه‌وه‌ی_وزه‌ی_كاره‌با له پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێی ده‌كرێت.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە " به نوسراوی ژماره (903) له 21/1/2021 سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی (44.534.377.549) چل چوار میار و پێنج سه‌د و سی و چوار ملیۆن و سێ سه‌د حه‌وتاو حه‌وت هه‌زار دینار، له داهاتی گشتی كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ی ستراتیژی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با له سنوری پارێزگای سلێمانی".
" پرۆژه‌كانیش بریتین له هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ته‌وژم به‌رزی ( KVA DC 132) تانجه‌رۆ- سه‌یدصادق (55) كیلۆمه‌تره و سوودێكی زۆری بۆ بهرزكرتنهوهی توانای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌كانی سه‌ید صادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و پێنجوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆری سه‌ر تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با. له‌گه‌ڵ هێڵی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌بای ( KVA DC 132) بازیان - رانیه كه درێژییه‌كه‌ی (105) كیلۆمه‌تره و سودێكی زۆری ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی تونای گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با بۆ ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارزۆر سهرتۆڕهكانی گواستنه‌وه‌ی وزه‌ی سنوره‌كه".( وەک راگەیاندنەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی، ئاماژەی بۆ کردووە).