هاتوچۆی سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا هۆشداری بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەدات به‌رزه‌پردی كۆبانێ له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه بەربەستکراوە، هاوکات داواش له شۆفێران ده‌كات ژێر پرده‌كه و به‌شه‌كانی دیكه به‌كاربهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتۆچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه، به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی له‌سه‌ر به‌رزه‌پردی كۆبانێ له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سایدی ده‌سته راستی پرده‌كه به‌ربه‌ستكراوه".
باسی لەوەشکردووە، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین تا كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شه‌قامی سه‌ره‌كی ژێر پرده‌كه و شه‌قامه لاوه‌كییه‌كان به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد و قه‌ره‌باڵغی زیاتر دروست نه‌بێت.