ڕۆژهەڵاتی كوردستان.. لەماوەی مانگی ڕابردوو ١٩ هاوڵاتی كورد كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٩ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەو ماوەیەدا ١١ پیاو و ٨ ژن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان (٢ کچ و ١ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە، هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی کۆمەڵایەتی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان:

 

 پارێزگای ئیلام: ٣ حاڵەت (١ ژن و ٢ پیاو)
پارێزگای کرماشان: ٧ حاڵەت ( ٣ ژن و ٤ پیاو)
پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
پارێزگای ئورمیە: ٤ حاڵەت (٢ ژن و ٢ پیاو)

 

هۆکاری خۆکوشتن:

 

 کێشەی خێزانی: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
هەژاری و بێکاری: ٣ حاڵەت (١ژن و ٢ پیاو)
نادیار: ٤ حاڵەت (١ژن و ٣ پیاو)
بەشوودانی زۆرەملێ: ١ حاڵەت (١ ژن)
خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ ژن)


شێوەی خۆکوشتن:

 

 خۆهەڵواسین: ١٠ حاڵەت (٤ ژن و ٦ پیاو)
خواردنی حەب: ٥ حاڵەت (٢ ژن و ٣ پیاو)
خۆفڕێدانە خواروە لە بەرزایی: ١ حاڵەت (١ پیاو)
خۆسووتاندن: ٢ حاڵەت (٢ ژن)
بە چەک: ١ حاڵەت (١ پیاو)



PM:02:00:25/01/2021