وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا دەوامی تەناوبی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان ئاسایی بکاتەوە.
ئهمرۆ دوو شهممه وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ههرێمی کوردستان له نوسراوێکدا بڵاویکردەوە، دەوامی ناوبهناو"(تەناوب)ی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان هەڵگرت و دەوامی ئاسایی دەستپێكردەوە، كاتی دهوامیش تا كاتژمێر (٢) ی پاشنیوەڕۆیە.
له بهیاننامهكهدا دارایی هەرێم باسی لەوەشکردووە، دوو فۆرمی جیا دابەشدەكرێت بۆ جیاكردنەوەی فەرمانبەرانی پابەند بە دەوام، دڵسۆز لە فەرمانبەرانی پابەند نەبوو.
هاوكات وهزارهتی دارایی جەختیشکردۆتەوە، کە هەركەسێك پابەندی دەوام نەبێت ئهوا سزا دەدرێت.