خشتەی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە بڵاوکرایەوە

بەپێی ئەو خشتەیەی کە لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە زۆرترین وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ مووچه‌ وه‌ربگرن.

 

بەگوێرەی خشتەکەی دارایی هەرێم، سبەینێ چوارشەممە ٢٧ی کانوونی دووەم مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، ئەوقاف و کاروباری ئایینی و پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەسپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

هاوکات رۆژی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

 

هەروەها رۆژی هەینی ٢٩ی كانوونی دووه‌م، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت و كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌هێندرێت.



PM:01:14:26/01/2021