پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند كە بۆتە مایەی گیانلەدەستدانی شۆفێرێكی ماتۆڕسكیل و پاشان هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، لە ڕوداوێكدا شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێل لە ماتۆرسكیلێكی داوە و دواتر هەڵهاتووە، پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس كەشف و هێڵكاریی شوێنی ڕوداوەكە كرا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە بە ناوی (ه.ع.أ) لەدایكبووی ساڵی 1993یە، بە برینداری بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە و بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەوەش ڕاگەیەندراوە" پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە کرا و توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و بە سودوەرگرتن لە كامێرا چاودێرییەكانی سنوورەكە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە تۆمەتبارەكە دەستگیر بكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا".
" لەئێستادا تۆمەتبارەكە كە ناوی (د.ف.ح)ە و لەدایكبووی ساڵی 1988ە، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە". وەك پۆلیس ئاماژەی پێكردووە.