هاوسەری یەکەمی فەرهاد پیرباڵ دەبێتە پێشکەشکار

خانمە نوسەر و شاعیری دیار تەرزە جاف کە هاوسەری یەکەمی نوسەری بەناوبانگ فەرهاد پیرباڵە بۆ جاری یەکەم وەک پێشکەشکار دەستی بەکارکرد.

خانمە نوسەر و شاعیر، تەرزە جاف، لە کەناڵی کوردستان ٢٤ بۆ یەکەمجار دەستبەکار دەبێت و تا ئێستا چەند بەرنامەیەکی پێشکەشکردووە.

تەرزە لە دایک بووی5 ی نۆڤەمبەری 1972 ی شاری سلێمانییە و دەرچووی زانکۆی سەلاحەدین_هەولێر کۆلێژی ئەدەبیات بەشی جوگرافیا لە ساڵی 1995

هەروەها لە نێوان 2007-2009وەک وەرگێڕ و رۆژنامەنووس لە ئاژانسی (أصوات العراق) کاریکردووە و دواتریش چەندین کاری جیاوازی کردووە.

تەرزە هاوسەری یەکەمی فەرهاد پیرباڵی نوسەر و مامۆستای زانکۆیە کە دواتر لەیەکتر جیادەبنەوە و کوڕ و کچێکیان هەیە و ساڵی ڕابردووش فەرهاد پیرباڵ هاوسەرگیری کردەوە لەگەڵ کچێکی ٢٤ ساڵدا بە ناوی ئاڵا دڵشاد و ئەمساڵ لە یەکتر جیابونەوە.

خاوەنی ئەم کتێبانەش

(دراسات في تاريخ الكرد) کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی مێژویی و جوگرافی (وەرگێڕان)

(اكلوا البطاطا) کۆمەلێک کورتە چیرۆک (وەرگێڕان)

من هەبم یاخود نا ئەمەیە مەهزەلەکە (شیعر)

لە کەوتنە خوارەوەشدا بالەکانم ئاسمانیان هەژاند (شیعر)

لە زۆربەی گۆڤار و رۆژنامەکان وەرگێران و وتار و شیعری بڵاو بونەتەوە

گوڵان،رامان،شین،لڤین،ئایندە،حەجەلنامە،مەدا رۆژنامەکانی میدیا خەبات، کوردستانی نوێ،هەولێر ...

بەشداریکردن لە وۆرکشۆپی(التضامن من اجل الشعب العراقي) وەک رۆژنامەنووسێکی چالاک لە بواری ژناندا لە ساڵی 2009لە ئیتالیا.



PM:10:51:20/12/2016