خانمه‌ئه‌كته‌ر و پێشکەشکاری بەناوبانگ، هه‌ژان هێرش لەبارەی
کارە نوێکەیەوە کە دەرهێنانە هاتە دەنگ
هه‌ژان
هێرش بە ڕۆژنامەی ئاژانسی وتووە ״كلیپی (مه‌ڕۆ) بۆ هونه‌رمه‌ند كیژان ئیبراهیم خه‌یات یه‌كه‌م كاری دهرهێنانمهكهبۆ
خۆم ئه‌نجامی بده‌م، به‌ڵام پێشتر له3 كلیپ و كورتهفیلمێكدا وه‌ك
فۆتۆگرافه‌ر و هاوكاری ده‌رهێنه‌ر كارم كردووه، ئه‌م كارهنوێیهشم بهدڵنیاییهوهلهم
سه‌ره‌تایه‌دا ئه‌زموونێكی قورس بوو، به‌تایبه‌تییش له‌م قه‌یرانه‌دا كه‌هیچ
كه‌س و كۆمپانیایه‌ك نهبووههاوكارم بێت و زۆربه‌ی كه‌ره‌سته و پێویستییه‌كان
له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیی تاكهكهسییهوهدهست خرابوون.״
هەژان
هەروەها دەڵێت ״له‌ئێستادا چه‌ند
سیناریۆیه‌كی دیكه‌م هه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك بكه‌م، به‌ڵام
جارێ ده‌مه‌وێت فیدباكی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌م كارهنوێیهم وه‌ربگرمه‌وه،
دواتر ئه‌و پڕۆژانه‌ی دیكه‌م كهههمهلهگهڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌دا
ئه‌نجامی ده‌ده‌م و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م كارهنوێیهشم له‌گه‌ڵ كیژان
ئیبراهیم خه‌یات، چه‌ند كۆمپانیایه‌ك ئاماژه‌یان بهوهداوهكهسپۆنسهری
بۆ كاره‌كانی داهاتووم ئه‌نجام ده‌ده‌ن.״
ئەو
دەرهێنەرە لەبارەی کارە نوێکەیەوە وتوویەتی ״ئه‌م كارهنوێیهم تایبه‌تمه‌ندی
ئهوهیهكهلهكلیپهكهدا چیرۆكێك ده‌بینیت كه‌به‌شێوازێكی
ته‌كنیكی و پرۆفیشناڵ وێنه‌ی گیراوه و 3 فۆتۆمۆدێلی به‌تواناش كاری نواندنی تێدا
ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه‌كێشه‌ی هه‌بوونی خیانه‌ت له‌ڕێگای هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندیی
نوێوهلهزۆربهی ماڵه‌كاندا هه‌یه، هه‌ر بۆیهخهڵك خۆی تێدا
ده‌بینێته‌وه.״
هه‌ژان
هێرش ڕاشیگەیاندووە ״زۆر كه‌س پێیان سهیرهكهمن لهنواندنهوهچوومهتهسهر
كاری ده‌رهێنان، له‌كاتێكدا من بۆ خۆم به‌شی ڕاگه‌یاندنم ته‌واو كردووهلهبهشی
ته‌له‌ڤزیۆن و گرنگیم به‌لایه‌نی ده‌رهێنان داوه، جگه‌له‌وه‌ی ئێستاش
خوێندكاری ماسته‌رم له‌هه‌مان بواردا و ئه‌م كارهپسپۆڕی تایبه‌تی
خۆمه، هه‌ر بۆیهحهزیش به‌وه‌ده‌كه‌م له‌و بواره‌دا به‌ره‌و پێش
بچم.״