ئەڤین ئاسۆ بەم جلوبەرگەوە فەیسبووکی هەژاندووە

پێشكەشكاری دیاری كورد، ئەڤین ئاسۆ لەنوێترین دەركەوتنیدا بە جلوبەرگێكی جیاواز دەردەكەوێت بەمەش سەرنجی لایەنگرانی بۆ لای خۆی رادەكێشێت.

ئەڤین ئاسۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ڕێگای‌ سه‌ركه‌وتن گوڵڕێژ نه‌كراوه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و ئیراده‌یه‌ بیت كه‌ به‌پێوه‌ بتهێڵێته‌وه ‌و به‌ربه‌سته‌كان بكه‌یته‌ كاڵایه‌ك ‌و به‌به‌ری‌ سه‌ركه‌وتندا بیاندورێت.
ئەڤین لە ساڵی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە.

سەرەتا یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو.

دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە





ئه‌م بابه‌ته 4743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:38:11/01/2017