"کچەکەی نەجمەدین کەریم" بەم وێنانەی گڕی بەرداوەتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

نێرگز قادر، ئەو خانمە پێشکەشکارەی بە کچی نەجمەدین کەریمی پارێزگاری کەرکوک ناودەبرێت، بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێ هەموانی سەرسام کردووە.

نێرگز قادر پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی کەرکوک کۆمەڵێک وێنەی نوێی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردەوە و جوانییەکەشی بووەتە جێگەی باس، هەرچەندە ئەو پێی وایە خۆی جوان نییە و دەڵێت "نەشتەرگەری جوانكاریم نەكردووە، بەڵام عەدەسە بەكار دەهێنم، ڕەنگی چاویشم ڕەشە، من جوان نیم و بە ماكیاژ خۆم جوان دەكەم".

نێرگز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی خەڵک دەڵێت "بەهۆی بەرنامەكەمەوە كەخزمەت بە خەڵك دەكەم ، هەرئەمیش وای كردووە بەهۆی كاركەمەوە پێم بڵین كچەكەی دكتۆر نەجمەدین، چەند جاریش خەڵكی لێیان پرسیوم "بەڕاست من كچی ئەوم؟"

سەبارەت بەوەی بۆچی دوای چوارساڵ هاوسەرگیری منداڵی نەبووە دەڵێت "بەخۆشەویستی هاوسەرگیریم نەكردووە، بەڵام هاوسەرەكەم هاوڕێم بوو ئەویش تەنها بۆ زیاتر لەیەك گەیشتن، تا ئێستاش منداڵم نییە هۆكارەكەشی ئەوەیە دەمەوێت منداڵەكەم لە ژینگەیەكی تایبەتدا گەورەبێت".



PM:09:16:11/01/2017