شەیما قاسم، شاجوانە کوردەکەی عێراق وێنەیەکی مناڵی خۆی لەگەڵ براکەی بڵاودەکاتەوە.
شەیما قاسم کە ئەم وێنەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە ، لەدایکبووی ساڵی 1995 کوردە و خەڵکی کەرکوکە، لەساڵی 2015 دامەزراوەی کولتووری مەدا بۆ یەکەمجار و پاش 40 ساڵ لە عێراقدا بەشێوەیەکی فەرمی ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی عیراقی لە بەغدا ئەنجامدا، تێیدا کچە کوردێکی دانیشتووی کەرکوک بەناوی شەیما تاجی شاجوانی عیراقی خستەسەر.
لە ئێستادا شەیما دەستگیرانی پێشکەشکارێکی ناسراوی عێراقیە بەناوی ئەحمەد خەفاجی و میدیا عێراقییەکانی باس لەوە دەکەن کە شەیما قاسم لەبەرئەوەی شووی کردووەو ئەو سیفەتەی لێ سەندراوەتەوە.