هونەرمەندی بە ناوبانگی کورد، میکائیل بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و باس لەوەشدەکرێت جەڵتە لێی دابێت بەڵام تا ئێستا پشترست نەکراوەتەوە.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە " دوێنى به‌روارى ٢٣ی شوبات له وڵاتى ئه‌مریكا به‌هۆێ تیكچوونى باردۆخى ته‌ندروستییه‌وه هونه‌رمه‌ند میكائیل ده‌گه‌یه‌ندرێته نه‌خوشخانه و له ئێستادا له ژێر چاودێرى وردى پزیشكدایه".
هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "ده‌رباره‌ى ده‌نگۆى توشبوونى به جه‌ڵته‌ى دڵ سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كه‌ى NRT2 وتى من ناتوانم ئه‌و هه‌واڵه پشت‌راست بكه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده بارودۆخى جێگیر نه‌بووه بۆیه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه پێویسته بۆماوه‌ى 10 ڕۆژ له ژێر چاودێرى پزیشدا بێت، تواناى قسه كردنى له ئیستادا زۆر باش نییه، ژماره‌یه‌كى كه‌سى خۆى له‌گه‌ڵدایه".