شەوی
ڕابردوو هونه‌رمه‌ندێكی میللیی ناسراوی شاری دهۆك به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه
كۆچی دوایی كرد.
ماڵپەڕی باس بڵاویکردووەتەوە
"عه‌لی فه‌تاح، هونه‌رمه‌ندی میللیی ناسراوی شاری دهۆك، له ته‌مه‌نی 57
ساڵێدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه كۆچی دوایی كرد."
هەر
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە "عه‌لی
فه‌تاح، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له نێو جێگادا كه‌وتووه و چه‌ند
ساڵێكه هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و شاره‌زاییه‌كی باشی
هونه‌ری لاوكدا هه‌بووه".