خانمە
ڕاگەیاندنكار هودا خەلیل چەند وێنەیەكی نوێ خۆی بڵاودەكاتەوە و هەوادارانی باس لە
جوانییەکەی دەکەن..
هودا
خەلیل لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام، چەند وێنەیەکی
جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە کە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە وێنەکانی نیشانداوە و هەر
زووش وێنەکانی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە.
هودا بەردەوام بە کارە جیاوازەکانی دەبێتە جێگەی
سەرنج و هەودا لە چاوپێکەوتنێکی پێشتریدا ئاشکرایکردبوو کەعاشقە بەڵام ئامادەش نییە ئاشکرای بکات و چونکە دەڵێت غیرە لە
کچەکانی دیکەی دەکات و دەشڵێت هاوسەرگیری شتێکی تەقلیدییە.
هودا خەلیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ
ماڵپەڕی کەی مەگەزین دەڵێت ئەوەندەی باسی تاتۆی شەشەمم کرا ڕەنگە باسی دەوڵەتی
کوردی بکرابایە ئێستا دروست ببوایە، هەروەها ئاشکراشی دەکات کە تاتۆی شەشەمی لەسەر
سنگییەتی و دەڵێت لە هیچ شوێنێکی شاراوە نییە".
هەروەها
وەڵامی جیهان هاشم دەداتەوە کە وتبووی "نۆ کۆمێنت" ئەو دەڵێت ئەگەر تۆ
من لە ئاستی خۆتدا نابینیت ئەوا منیش خۆم لە ئاستی تۆدا نابینم.
هەر
لەو چاوپێکەوتنەدا باس لە خۆشەویستەکەی دەکات و دەڵێت "کێ ناڵێت مێردمە و
هاوسەرگیریم کردووە، لەوانەشە نەمکردبێت، بەڵام وابزانم کردوومە".
هودا خەلیل خەڵكی شاری دهۆكە و چەند ساڵێكە
دەستی بە كاری ڕاگەیاندن كردووە زۆر جاریش بە شێوازی دەركەوتن و جۆری جلوبەرگەكەی
هەمووان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.
.