ژوان قادر پێشکەشكاری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ
تی پاش بەجێ هێشتنی کوردستان لە کەناڵێکی نوێ دەکەوت کە نوسینگەکەی لە ستۆکۆڵمی
پایتەختی سویدە.
ژوان قادر کە سەرەتا و لە ساڵی ٢٠٠٧ وەک بێژەری
هەواڵە وەرزشییەکان کاری کردووە و دواتر چووەتە کەناڵی ئێن ئاڕ تی و هەواڵی وەرزشی پێشکەش دەکرد و
دواتر بوو بە پێشکەشکاری بەرنامەی بەیانیانی کەناڵەکە بۆ یەکەمجار لە کەناڵی
فریدۆم تیڤی کە کەناڵێکی نوێیە دەکەوت.
ژوان قادر، لە ساڵی ٢٠٠٨
وە هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە لە چەند مانگی ڕابردوودا هەرێمی
کوردستانی جێ هێشت و لە ئێستادا لە وڵاتی سویدە
وەک خۆی دەڵێت ژوان هاندەری
یانەی ڕیاڵ مەدریدە و لەکاتی خویندنەوەی هەواڵەکاندا هاوسەنگی ڕادەگرێت و
لایەنداری بۆ هیچ یانەیەک ناکات چونکە کاری ئەو گەیاندنی زانیارییە بەشێوەیەکی
هاوسەنگ.
کەناڵی فریدۆم تی ڤی کەناڵێکی نوێیە و لە ئەورپا پەخشدەکرێت و تا ئێستا بە فەرمی هیچ لایەنێک خاوەندارێتی خۆی لەو کەناڵە دەرنەبڕیوە بەڵام باس لەوە دەکرێت کە کەناڵێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بێت و لەم مانگەدا وەک شوێنگرەوەی نەورۆز تیڤی دەستی بە پەخشکرد.