شاجوانی زانکۆی سلێمانی بە بێ ماکیاژ دەرکەوت

شنیار کە خۆی بە شاجوانی زانکۆکانی کوردستان دەزانێت و خوێندکاری زانکۆی سلێمانییە وێنەیەکی خۆی بە بێ ماکیاژ بڵاوکردەوە

شنیار لە بارەی هۆکاری بڵاوکردنەوەی وێنەکەی بەبێ ماکیاژ، بە دواڕۆژی وتووە "هۆکاری بڵاوکردنەوەی وێنەم بەبێ ماکیاژ ئەوەیە زۆر مەسجم بۆ هاتووە داوای ئەوە ئەکەن بێ ماکیاژ وێنەم ببینن و بزانن جوانیەکەم سروشتیە وە تا ئەوە بە هەموو کەس بڵێم ئێوە هەرچۆنێکن جوانن مەترسن لە دەرکەوتنەکانتان بە سروشتی هەرچۆنێکیت خۆت مەشارەوە".

ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنێکی پێشووی شنیارە

بیۆگرافیای خۆت باس بکە ؟!

وەڵام/من شنیار ئەحمەد کاری مۆدێلینگ ئەکەم 20 ساڵم وە خوێندکاری زانکۆشم.

سەرەتا پێت خۆشە وەک شاجوانێک پرسیارت لێکەم یانمۆدێلێک ؟!۲/

وەڵام/بێگومان مۆدێل من ئەمەوێت لە ڕێگەی کارەکەمەوە بناسسرێم.

ئەنجامی ئەم هەموو دەرکەوتنەت هەم ڕەخنەی ڕووخێنەر هەم دروست کەرت بۆ هاتووە ، کاردانەوەی خێزانت و خۆت چی بوو ؟!

وەڵام/من پێش ئەوە زانیومە کاردانەوەی کۆمەڵگەی ئێمە چۆنە بۆ کارێک کە لێی رانەهاتون بەڵام ئەوە گومانی تیادا نیە کە کاریگەری لەسەر خێزانەکەم هەبوە بەپێی ئەوەی ئێمە لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی دەژین.

٤/پەیوەندیت لەگەڵ ژالیا سیروان باشە بە پێی ئەو زانیاریانەی پێیان وتووم ، بەتەمای هیچ پڕۆژەیەک نین پێکەوە ؟!

وەڵام/ڕاستە ئێمە پەیوەندیمان باشە بەڵام تا ئیستا بەتەمای پڕۆژەێەکی هاوبەش نین بۆ ئایندە گەر بگونجێت بە خۆشحاڵیەوە .

٥/جگە لە ژالیا سیروان کام ل شاجوانەکانی کوردستان و عێراق پاڵپشتن ؟!

وەڵام/لەگەڵ هیچ کام لە شاجوانەکانی ساڵانی ڕابردوو پەیوەندیم نییە.

٦/هۆکاری چییە پاشگری (جان) بۆ ناوەکەت زیاد کردووە لە کاتێکا شاجوانەکان بە پاشگری باوکیانەوە بانگ دەکرێن وە ناوی تۆ لە ڕاستیدا شنیار ئەحمەدە ؟!

وەڵام/ڕاستە من ناوم شنیار ئەحمەدە بەڵام لەناو خێزانو هاورێیانم هەر بە یار بانگ ئەکرێم وە نازناوەکەش جان زاراوەی کورمانجیە و پێم خۆش بو کە بەشێک لە ناوەکەم کورمانجی بێت.

۷/ هەڵبژاردنی تۆ وەک شاجوانێک بە چ پرۆسێسێکا ڕۆشتی وە لەسەر چ بنەمایەک هەڵبژێرای ؟!

وەڵام/بەڵێ هەڵبژاردنم وەک شاجوان لەسەر بنەمای کێش و باڵاو تەواوی ڕوخسار بوو.

۸/جوانکاریت ئەنجام یاوە؟!

وەڵام/بەڵێ نەشتەرگەری لوتم کردوە.

۹/کاتێک وێنە کۆنەکان لەگەڵ ئێستات دائەنێن ، کاتێکی ئەوێت تا جیاتان کەینەوە ، پێت وایە ئێستای ڕوخسارت سروشتی گۆڕاوی یان یان دەستکردییە ؟!

وەڵام/ بێگومان بە تێپەڕبونی کات هەمومان ئەگۆڕێین ئەو کەسانەی کە ئەڵێن من نەشتەرگەری جوانکاریم کردوە ئەمەوێت سەیری وێنەی 14 ساڵ و 20 ساڵتان بکەن وەڵامەکەتان دەست دەکەوێت.

۱٠/ چ بەشێک ئەخوێنی لە زانکۆی سلێمانی ؟!

وەڵام/لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر ئەخوێنم.

۱۱/چ پڕۆژەیەکت پێشکەش کردووە ، وە چ پڕۆژەیەک لە مێشکایە ؟!

وەڵام/بەڵێ پڕۆژەێەکی زۆر تایبەتم ئامادەیە بۆ هاوین بۆ کارێ مۆدێل ئیشەڵا ئەگەر هاوکاری بکرێم

۱۲/کەس سەپۆرت ئەکات هەم خاوەندارییە هونەرییەکان هەم کەسایەتییە سیاسییەکان ؟! .

١٣خۆشەویست هەیە لە ئێستا و لە ڕابردووت ؟ڕابردوشت لەگەڵ کەس هەیە ؟

وەڵام/نەخێر نە لە ڕابڕدو نە لە ئێستاشدا پەیوەندی خۆشەویستیم نیە.

۱٤/ئاشق بویت ؟ وە ئەگەر ئاشقی کەسێک بیت ئەتەوێت چۆن بێت لە هەموو ڕوویەکەوە ؟!

وەڵام/نەخێر ئاشق نەبوم وە من پێم وایە تا ئاشق بیت نابێت مەرجت هەبێت.

۱٥/هیچ شتێک هەیە لێی پەشیمان بیت لە ژیان ؟!

وەڵام/نەخێر لە هیچ پەشیمان نیم.

۱٦/پەیوەندیت لەگەڵ وەرزش چۆنە ؟ وەرزش ئەکەیت؟وەکێش و باڵات چەنە ؟!

وەڵام/بەپێی دەرفەت وەرزش ئەکەم و باڵام 173 یە وە کێشم 59 کگم.

۱۷/بەکورتی هەم ناویان و هەم پەیوەندیت لەگەڵیان چۆنە لەم کەسایەتی و کارانەی خوارەوە !!

*باشترین پێشکەشکار لای تۆ کێیە و پەیوەندیت لەگەڵ کامیان باشە وە لەگەڵ هونەرمەند و دەرهێنەر و فۆتۆگرافەکان هەم لەڕووی پەیوەندیت لەگەڵیان وە کێت پێ باشترینە لەناویان ؟

وەڵام/لە پێشکەش کارەکانبێگومان ئەڤین ئاسۆ باشترینە بەداخەوە پەیوەندیمان نیە ، باشترین دەرهێنەر بەهمەنی قوبادی ڵەگەڵ بەڕێزێشیان پەیوەندیم نیە ، باشترین هونەرمەند وەک زۆرێک ئەزانن لای من پەیوەند جافە ، تەمەن باشترین فۆتۆگرافەرەو بەهۆی کارەوە پەیوەندیمان هەیە.

۱۸/پێت خۆشە لە دوای بەڕێزتان لەگەڵ کێ چاوپێکەوتن بکەین؟!

وەڵام/پێم خۆشە چاوپێکەوتنی داهاتوتان ڵەگەڵ ئەڤین ئاسۆ بێت.

۱۹/چیت هەیە بۆ پێشمەرگە ؟!

وەڵام/ئەوەی پێشمەرگە بۆ ئێمە و نیشتمانەکەمانی ئەکات هێندە پیرۆزە هەرگیز ناتوانین حەقی ئەوە بەینەوە بەڵام هیوام وایە هەمو بەیەکەوە وە لایەنی پەیوەندیدار بتوانین هاوکاریان بکەین بۆ ژیانێکی باشتر کە ئەوە کەمترین شتە بۆیان بکرێت.



PM:08:58:22/03/2017