ڤیدیۆ.. کریستاڵ بەم دەرکەوتنە "وروژێنەرەی" گڕی بەرداوەتە ئینستاگرام

خانمە گۆرانیبێژ، کریستاڵ کە ساڵی ڕابردوو دواین گۆرانی خۆی بڵاوکردەوە، چەند ڤیدیۆییەکی نوێی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە هەر زوو بە پەیج و ئەکاوەنتەکانی ئینستاگرام و فەیسبوکدا بڵاوکرایەوە.

بەشێک لە هەودارانی ئاماژە بەوە دەکەن کە بەو جلانەی پۆشیویەتی "زۆر وروژێنەر" دەرکەوتووە، لە ڤیدیۆکاندا کە خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە کریستاڵ گۆرانی هونەرمەندی بەناوبانگی عەرەب و عێراق، کازم ساهیر دەڵێتەوە، خۆشی چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە زۆر سەرسامە بە کازم ساهیر.

کریستاڵ خاوەنی ئەلبوومێکە و لەچەند درامایەکیشدا وەک ئەکتەر بەشداری کردووە، وەک خۆی بە سپی راگەیاند" ئەو هونەری خۆشدەوێت و بۆتە بەشێک لەژیانی و هەرگیز لێی دوورناکەوێتەوەو بەردەوام دەبێت".، وەک خۆی دەلێت" هونەر بۆ ئەو ژیانە".



PM:03:09:25/03/2017