دوای هاوسەرگیری.. چۆن عەبدولـلەتیف سەلەفی ناوی چاوانی لە مۆبایلەکەی خەزن کردووە؟

ڕۆژنامەی چاودێر، لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کوڕێکی عەبدولـلەتیف ئەحمەد (سەلەفی) یەکێک لە ڕابەرە دیارەکانی سەلەفی وستوویەتی هەرێمی کوردستان جێبهێڵێت چونکە وەک خۆی وتوویەتی ئەوان تەنانەت ڕێگری لەوەیش ئەکەن بە دڵی خۆمان قژمان چاک بکەین یان ئینتەرنێت بەکاربێنین".

ئەو ڕۆژنامەیە لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە دوای ئەوەی پەیوەندی نێوان عەبدوللـەتیف ئەحمەد کە ئەوکات مامۆستای پەیمانگای زانستە ئیسلامییەرکان بوو لەگەڵ ژنە خوێندکارێکی هاوسەرداری خۆیدا ئاشکرا بوو، دواتر هاوسەرگیریان کرد، لە ئێستادا پەیوەندی نێوان عەبدولـلەتیف ئەحمەد و هاوسەرەکانی دیکەیدا گۆڕانی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بە وتەی کوڕێکی ناوبراو کە لە هاوسەری یەکەمیەتی وتویەتی دوای ئەوەی کچە خوێندکارەکەی کردە ژنی چوارەمی، تەواو لەگەڵ ئەمان و دایکیان گۆڕاوە، بەجۆرێک هەندێک شەوی درەنگ دەچێتە ماڵی ئەمان و ئاگادارییان نەماوەو وەک خۆی وتویەتی دایکی و ژنەکانیتریشی هەست بە پەراوێزخستن دەکەن".

ئەو کوڕەی ئاشکرایکردووە کە جیاوازیکردنی لە نێوان هاوسەرەکانی گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ناوی چاوانی لە مۆبایلەکەی بە "ژنە خۆشەویستەکەم" تۆمار کردوە.

ئەمە تەواوی ڕاپۆرتەکەی چاودێرە کە لەلایەن ڕۆنامەنووس بڕوا بەرزنجیەوە ئامادە کراوە و چیرۆکی جێهێشتنی وڵات لەلایەن کوڕێکی عەبدولـلەتیف سەلەفی و ڕابەرێکی دیکەی سەلەفییەکان دەگێڕێتەوە.

چیرۆکی هەڵهاتنی کوڕی عەبدول لەتیف سەلەفی و ڕابەرێکی دیکەی سەلەفیەکان

بڕوا بەرزنجی

هەرچەندە سەلەفییەکان بەگشتی و ڕابەرەکەیان "عەبدوللەتیف سەلەفی" دژی ئەوەبون پەناخوازانی کورد ڕوو بکەنە خۆراوا، چونکە وەک ئەوان دەڵێن خاکی "کوفرە"، بەڵام ساڵی پێشو کوڕێکی ئەو ڕابەرە سەلەفییە و وتاربێژێکی دیاری تریان مەلا عەبدولغەفور عەبدوڵا، بەرەو خۆراوا هەڵدێن و تا ئێستا وەک چیرۆکێکی پەنهان ماوەتەوە.

"ئێمە ژیانمان بەجۆرێک بوو کە نەماندەتوانی بە حەزوو ئارەزووەکانی خۆمان بجوڵێینەوە، بەهۆی باوکمانەوە. ئێمەیش گەنجین و نەفس و حەزمان هەیەو حەزمان لە شتی مۆدێرنە، بەڵام ئەوان تەنانەت ڕێگری لەوەیش ئەکەن بە دڵی خۆمان قژمان چاک بکەین یان ئینتەرنێت بەکاربێنین".
ئەمە قسەی دادوەر و عەبدولڕەحمانە، کە سەرچاوەیەکی نزیک لەوان بۆی گێڕامەوەو تۆمارە دەنگییەکەیشی پێدام.

ناوەڕاستی مانگی ٩ی ساڵی پێشوو، عەبدولڕەحمان عەبدوللەتیف سەلەفی، کە کوڕی عەبدوللەتیف سەلەفی ڕابەری سەلەفییەکانی کوردستانی عێراقە و وتاربێژی گەورەترین مزگەوتی سەلەفییەکانە "مزگەوتی بەهەشت" لە شاری سلێمانی. هەروەها دادوەر عەبدولغەفور عەبدوڵا، کوڕی مەلا عەبدولغەفور عەبدوڵای وتاربێژی مزگەوتی حاجی عوسمانی عەلاف لە سلێمانی و کەسایەتی دیاری سەلەفییەکان، بڕیار دەدەن هەڵبێن لە ماڵ و لە هەرێمی کوردستانی عێراقیش.

دەستپێکردنی ئەم چیرۆکە لە کاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو تەواوی میدیایی کوردی ڕۆژانە هەواڵ و زانیارییان لەبارەی چیرۆکێکیتری ڕابەری سەلەفییەکان"عەبدوللەتیف سەلەفی" بڵاودەکردەوە. ئەویش کاتێک چیرۆکی دڵداری لەگەڵ ژنە خوێندکارێکی خۆی لە "پەیمانگای زانستە ئیسلامییەرکان"ئاشکرابو، کە کێشەی لەگەڵ پیاوەکەی هەبوەو بۆ ڕێنمایی دەچێتە لای ئەم مامۆستایەیی و ئەویش وەک دواتر ئاشکرابو پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکات و لە مێردەکەی جیادەکاتەوەو دواتریش وەک ژنی چوارەمی مارەی کرد.

+پارە پەیداکردن و هەڵهاتن

دادوەر کە تەمەنی ١٧ ساڵە و کوڕی ژنی یەکەمی باوکێتی و باوکی دوو ژنی هەیە و عەبدولڕەحمان تەمەنی ١٦ ساڵەو کوڕی ژنی یەکەمی باوکێتی و باوکی چوار ژنی هەیە و خوێندکارن، سەرەتایی مانگی ٩ی ٢٠١٦، بڕیاردەدەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا هەڵبێن، لەوکاتەدا، عەبدوللەتیف سەلەفی لە حەج دەبێت لە وڵاتی سعودییە، عەبدولڕەحمان بڕی ١١هەزار دۆلار لە قاسەکەی باوکی دەبات، کە ئەوە بەس پارەی زەکاتبووە، دادوەریش لەڕێگەی خزمەکانییەوە قاچاخچی پەیدا دەکات.
ڕۆژی ١٥/٩٩ ئەوان هەڵدێن و مۆبایلەکانیان دادەخەن و لای خزمێکی دادوەر پارەکە دادەنێن و بە ئۆتۆمبێلێکی پاترۆڵ بەرەو سنوری تورکیا دەڕۆن و لە سنور دادوەر مۆبایلەکەی هەڵدەکات و بە یەک دێر بە باوکی دەڵیت" من و عەبدولڕەحمان لەسەر سنوری تورکیاین و دەڕۆین"، لەوێوە بە قاچاخ دەکەونە ڕی بەرەو شاری وانی کوردستانی تورکیا. بەڵام لەڕێگەدا و لە گوندێک هەزار دۆلاریان لێدەسەنن و وەک خۆیان وتویانە "قاچاخچی ئەزێتی زۆری داون".

+عەبدولرەحمان بڕیاردەدات بگەڕێتەوە

هەرچەندە ئەوان لەشاری وانەوە ویستویانە بڕۆنە ئەستەمبوڵ، بەڵام تکتیان بۆ ئەوێ دەست ناکەوێت و بە ناچاری دوو تکتی ئەنقەرە دەبڕن، تا لەوێوە بڕۆنە ئەستەمبوڵ، بەڵام پێش ڕۆیشتنیان، عەبدولڕەحمان داوادەکات بە مۆبایلەکەی دادوەر قسە لەگەڵ دایکی بکات، پاش ئەو قسەکردنەو گریانی زۆری دایکی، پەشیمانی دایدەگرێت و ئینجا تیل بۆ زاوایەکیان دەکات و پێی دەڵێت ئەگەر باوکی نامەیەکی بۆ بنێرێت بۆ مۆبایلی هاوڕێکەی و بەڵێنی پێبدات وەک جاران نابێت لەگەڵی ئەوا دەگەڕێتەوە. پاش کاتژمێرێک لە سعودیەوە عەبدوللەتیف سەلەفی نامەیەکی دەنگی کە دەقەیەک و ١٢ چرکەیە بۆ فەیسبوکی هاوڕێی کوڕەکەی دەنێرێت و وەک لەو تۆمارە دەنگییەی دەستم کەوتوە و بەشێکی تێدایە، دەڵێت:"کوڕی خۆم عەبدولڕەحمان، ئەلسەلام و علیکوم،هەموو ئینسانێک خەڵەت دەکات، تۆیش خەڵەتت کردوەو دەبێت بگەڕێیتەوە، ئێمە بێبەریت دەکەین لە کوڕی خۆمان، ئێستا من لە حەجم و هەر دوعایەک بکەم قبوڵەو بیربکەرەوە لە قیامەت چیدەکەیت.....".
ئیتر لەوێدا عەبدولڕەحمان بەرەو هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوەو دادوەریش بەرەو ئەنقەرەو لەوێوە بۆ ئەستەمبوڵ.

+عەبدولڕەحمان لە گەڕانەوە پەشیمانەو دادوەر بۆ دایکی پەشیمانە

ئێستا عەبدولڕەحمان، لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی لەگەڵ دایکی دەژی و بەپێی ئەو تۆمارە دەنگی و بەڵگانەی دەستم کەوتوە، ناوبراو پەشیمانە لە گەڕانەوەیی و خانەوادەو جەوی وڵاتیش بێزاریان کردوەو داوای لە هاوڕێکەی کردوە کە ئێستا لە ڕۆمانیایەو داوای مافی پەنابەرێتی کردوە کە نەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
دادوەریش مافی پەنابەرێتی لە ڕۆمانیا وەرگرتوەو بەڵام بیری دایکی دەکات " پەشیمانم تەنها لەوەی دایکمم بەجێهێشت، ئەگەرنا بیشگەڕێمەوە لەگەڵ باوکم ناژیم".ئەو لە نامەیەکیدا بۆ هاوڕێکەی وادەڵێت.

+ڕابەری سەلەفییەکان، منداڵەکانیان لە دین بێزار دەکەن

وەک لەو تۆمارەدەنگی و بەڵگانەدا دەردەکەوێت، هۆکارەکانی هەڵهاتنی دادوەر و عەبدولڕەحمان، نزیکن لەیەک. هەردوکیان بێزارن لەو یاساو کلتورە سەلەفییەی باوکیان بەسەریاندا دەسەپێنێت، کە وەک خۆیان دەڵێن، نەیان توانیوە بەدڵی خۆیان قژیان چاک بکەن و جل لەبەر بکەن، دەبو قژیان کورت بکەنەوەو ڕیش نەتاشن و یان شەرواڵ و کراس لەبەر بکەن یان پانتۆڵێک کە لە خوارەوە کورت بێت و لەبەریاندا فش بێت.
هەروەک بۆیان نەبوە هاوڕێیەتی ئەو کەسانە بکەن کە خۆیان بەهۆی خوێندنەوە یەکیان ناسیوەو نەیان توانیوە بچنە کافتریاکان و ئەنتەرنێت بەکاربێنن، ئەمانەیان کە کردبێت وەک خۆیان دەڵێن بە"دزییەوە" کردویانە.
بەپێی ئەو نامانەی بۆیەکیان نوسیوە، ئەم دوو کوڕەی ڕابەری سەلەفییەکان و منداڵی تریشیان، لە دینداری بێزاربون و بەڕادەیەک لە نوێژ کردنیش دورکەوتونەتەوەو زۆرجار لە بێزاریدا پەنا بۆ جگەرەو نێرگەلەیش دەبەن.
لە نامەیەکیاندا، بۆ هاوڕێیەکیان، دەنوسن:" ئێمە بیستومانە خەڵک بەهۆی هاوڕێی خراپەوە توشی هەڵەو جگەرە کێشان و زۆرشت دەبێت، بەس ئێمە بەهۆی باوکمانەوە".

عەبدولڕەحمان، بۆ هاوڕێیەکی دەگێڕێتەوە، کە هاوڕێکەی نەیویست ناوی ئاشکرابکەین، باوکی دوایی چیرۆکەکەی ساڵی ڕابردو کە

سه‌له‌فییه کان کێن؟
بنه‌چه‌ی سه‌له‌فیگه‌رێتیی، ده‌رهاوێشته‌ی كه‌ش و بارێكی تایبه‌تیی مێژووییه‌. توێژه‌ران چه‌ندان پۆڵینكاریی جوداوازییان بۆ ده‌ستپێك و قۆناغه‌كانی ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌نه‌سه‌ندنی سه‌له‌فییه‌ت، كردووه‌. توێژه‌ران كۆكن له‌سه‌ر پۆڵینكاریی مێژووی سه‌له‌فییه‌ت بۆ سه‌ر سێ قۆناغ:
_
قۆناغی عه‌بباسیی، كه‌ قۆناغی بنیاتیی سه‌له‌فییه‌ته‌، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل (ت 2411ه/ 855م)
_
قۆناغی كۆتايی ده‌وڵه‌تی عه‌بباسيی و، مه‌مالیك، له‌سه‌ر ده‌ستی ته‌قییه‌دینی كوری ته‌یمییه‌ (7288ه/ 1338م).
_
قۆناغی عوسمانیی، له‌سه‌ر ده‌ستی موحه‌ممه‌دی كوری عه‌بدولوه‌هاب (ت 1206ه/ 1792م)
ئه‌م سێ كه‌سه‌، مه‌رجه‌ع و ئه‌علامی فیكری سه‌له‌فییه‌تن، سه‌له‌فییه‌تی نوێش، به‌ هه‌موو ڕه‌وته‌كانییه‌وه‌، كار له‌سه‌ر به‌ (كارێزما) كردنیان ده‌كه‌ن.
سه‌له‌فييه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مايه‌كی سه‌ره‌كيی دنيابينی خۆيان ئاراسته‌ ده‌كه‌ن (القران والسنه‌ بفهم سلف الامه‌) تێگه‌يشتن له‌ قورئان و سووننه‌ت به‌ گوێره‌ی تێگه‌يشتنی پێشهينانی ئوممه‌ت. بۆ شيكاريی تێكستی قورئان و سووننه‌ت، بۆ ته‌فسير و شرۆڤه‌ی زانايانی دينيی له‌ سێ سه‌ده‌ی به‌رايی ئيسلام ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. له‌نێو ئيسلامدا سه‌له‌فييه‌ت به‌ ڕه‌وتی (أثر)ی ناسراون، ده‌ست به‌ گوفتاری ڕاگوێزراو له‌ حه‌ديس و ريوايه‌ت و گوفتاری زانايان ده‌گرن تا كۆششی عه‌قڵ و ئيجتهاد. سه‌له‌فييه‌ت ده‌يه‌وێت له‌ شێوه‌ی په‌رستن و مه‌شخه‌ڵه‌ دينييه‌كان تا ڕووكار و ڕوخسار و ژيانی ئاسايی ڕۆژانه‌ بۆ شێوازی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئيسلام بگه‌ڕێنێته‌وه‌. سه‌له‌فييه‌ت داواكار و داكۆكيكاری ته‌تبيقی شه‌ريعه‌ت و حه‌دده‌ فيقهييه‌كانن.



PM:08:12:28/03/2017