ڤیدیۆ.. ئەم گۆرانییە کانی خستە گریان

خانمە گۆرانیبێژ کانی، یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی بەرنامەی کورد ئایدۆڵی کەناڵی کوردسات لە میانی بەرنامەکەدا بە گۆرانییەک دەستیکرد بە گریان.

لە لایەن یەکێک لە بەشداربووەکانەوە گۆرانییەکی هونەرمەند مەزهەری خالقی وترایەوە و کانیش وتی کە ئەو بەشداربووە دەنگێکی پڕ سۆزی هەبووە.

لەبارەی هۆکاری گریانەکەشییوە وتی ئەو گۆرانییە لایلایەیە و ئەویش زۆر بیری منداڵەکانی دەکات کە لە ئێستادا لێیان دوورە.

کانی هاوسەرگیری لەگەڵ ئاوازدانەر کارزاندا کردووە و پێشتریش لە چەند بەرنامەیەکدا ئاشکرایانکرد کە هاوسەرگیرییەکەیان بە خۆشەویستی بووە.



PM:09:32:28/03/2017