لەدوایین ئەڵقەی درامای "پارچەپارچە بوون" چی روویدا.. تەواوی زنجیرەكە ببینە
درامای توركی "پارچە پارچە بوون" كۆتایی هاتو شەوی رابردوو ئەڵقەی 97 بەخشکرا و ئەنجامەکە بە دڵی زۆربەی بینەرەکان نەبوو.
ماڵپەڕی دوارۆژ بڵاویکردوەتەوە "رووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی زۆر سەیر و بەپەلە بوون بە شێوەیەک کە زۆربەی کێشەکان لە نێوان شەو رۆژێکدا چارەسەر بوون و لە ئەڵقەی کۆتایدا جیهان بوو بە کوژ بۆ ئەوەی دەمیری زاوای لە هەزاڵ دوربخاتهوه و پارێزگاری لە کچەکەی بکات دەمیری کوشت".
جانسۆ لە نەخۆشیەکەی چاکبوویەوە و ئۆزان وازی لە کارە شێتانەکانی هێنا و گەڕایەوە لای دایک و باوکی و جانسۆش وازی لە دێنیز هێنا و دیلارا و ئاسومانی خوشکیشی بەیەک شادبوونەوە و هەمووان پێکەوە بەژدارییان لە ئاهەنگی زەماوەندی دیلارا و جیهاندا کرد و دراماکە بەم شێوەیە کۆتای هات.
PM:04:20:29/03/2017