خانمە پێشکەشکارە نوێکەی نێت تی ڤی شوێنی تاتۆکەی ئاشکرا دەکات

دوای وازهێنانی سامرەند دارا لە بەرنامەی بەینی خۆمان بێت لە کەناڵی نێت تی ڤی خانمە گۆرانیبێژیێکی کورد شوێنی گرتەوە و ئەو خانمەش لە وێنەیەکی نوێیدا شوێنی تاتۆکەی ئاشکرا کرد.

شیلان ئاکچان، خانمە گۆرانیبێژ و فاشیۆنی کورد بۆ یەکەمجار وەک پێشکەشکار لە کەناڵی نێت تیڤی دەرکەوت و ئەو خانمە هاوسەرگیری کردووە و بەردەوامیش بە گۆڕینی ستایلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە جێگەی سەرنج، لە نوێترین وێنەیەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەی تاتۆکەی بڵاوکردەوە.

شیلان یەکێکە لەو کچانەی زۆر چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی نوێتریشی بڵاوکردووەتەوە کە دەردەکەوێت تاتۆیەک لەسەر سنگ و دەستی هەیە.



AM:10:49:30/03/2017