هونەرمەند كۆمسای بەشداری ئاهەنگی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی دەكات و چەند گۆرانیەكی ئەلبومە نوێیەكەشی پێشكەش دەكات.
خانمە هومەرمەندی گۆرانیبێژ كۆمسای بەشداری ئاهەنگی دەرچوونی خوێنكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی شاری سلێمانی دەكات كە وا بڕیارە 6ی ئایار سازبكرێت.
كۆمسای لە ئاهەنگەكەدا بۆ یەكەمین جار چەند گۆرانیەكی ئەلبوومە نوێكەی بڵاو دەكاتەوە یەكێك لە گۆرانیەكانیش گۆرانیەكی خێرای مۆدێرنە كە بە شێوازێكی جیاواز لەكارەكانی پێشووی دەردەكەوێت.
پێشتر هونەرمەند كۆمسای ڕایگەیاندبوو كە بە نیازە لە كۆتایی ئەمساڵ ئەلبوومێكی نوێ بڵاو بكاتەوە.
كۆمسای تەمەنی ٢٤ ساڵە و لەگەڵ هاوسەرەكەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەكێك لە ئەستێرە گۆرانی بێژەكانی كورد دادەنرێت.