هونەرمەندی بەناوبانگی توركیا ئیبراهیم ئەركاڵ دوای ململانێیەكی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.
ئیبراهیم ئەركاڵ هەفتەی ڕابردوو لە گەراجی ماڵەكەی خۆیدا بە بێهۆشی دۆزرایەوە و دوای پشكنین دەركەوت توشی جەڵتەی مێشك بووە.
ئیبراهیم ئەركاڵ، هونەرمەندێكی ناسراوی توركە و چەند ئەلبومێكی گۆرانی هەیە و جگە لە توركیا لە وڵاتانی تریش هەوادارێكی زۆری هەیە.