شاهۆ ئەمین پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو لە گەشتێکی هەواڵەکانی ئەو کەناڵەدا خۆی بە کۆترێک بەراورد دەکات.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە شاهۆ ئەمین، پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو خۆی بە کۆترێک بەراورد دەکات.
لە گرتە ڤیدیۆیدا کە بەشێکە لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر هەشتی کەناڵی ڕووداو شاهۆ ئەمین دەڵێت "ئەم کۆترە زۆر زیرەکە لە فاوەوە ڕێگەیەکی دووری بڕیوە تا گەیشتۆتە سەر قەڵای هەولێر، من تا بەعقوبە بچم سێ جار وون دەبم".
شاهۆ ئەمین، بێشکەشکارێکی دیاری کەناڵی ڕووداوە و ئەمەش جاری یەکەم نییە بەو قسانەی کە لە گەشتەکانی هەواڵی ئەو کەناڵەدا دەیکات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆرکات قسەکانی کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە.