خانمە ئەكتەرێكی "بەزمی بەزم" لەسەركار دەركرا

"نازدار هەینی" خانمە ئەكتەری بەرنامەی بەزمی بەزم لەكەناڵی كوردماكس دەركرا‌و ئەویش سكاڵای یاسایی لەسەر كەناڵەكە تۆمار دەكات.

نازدار هەینی خانمە ئەکتەری پرۆگرامی بەزمی بەزم وتی"لەکاتی پرۆڤەدا بۆ پرۆگرامی بەزمی بەزم کاک بارزان سنجاوی و کاک ئەحمەد ڕەئوف بەمنیان وت کە ڕۆڵەکەت خراپ دەبینیت، دواتریش لە ئیدارەی کوردماکسەوە پێیان وتم کە بەهۆی ئەوەی باری دارایمان باش نییە کۆتایی بە گرێبەستەکەم دەهێنن لە کاتێکدا هیشتا گرێبەستەکە تەواو نەبووە".

نازدار هەینی وتیشی"ئەکتەرمان هەیە لەو پرۆگرامەدا چونکە خۆی نمایشدەکات، هەرچەندە نازانێت ٢ حیوار بڵێت بەڵام زیاتر لە ٢ ساڵە هێشتویانەتەوە، لەکاتێکدا من کە بۆخۆم خەڵکی شاری هەولێرم جێگام نابێتەوە، چونکە خەڵکی ئێمە هەر بێگانە پەرستن".

نازدار هەینی ڕاشیدەگەیەنێت کە بڕیاری داوە داوای یاسایی لەسەر کەناڵی کوردماکس تۆمار بکات.



PM:02:52:21/05/2017