پێشکەشکارە بەناوبانگەکەی ڕووداو لەگەڵ ئەم خانمە دەرکەوت

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ڕووداو لە نوێترین وێنەدا لەگەڵ شاجوانی کوردستان دەردەکەوێت.

لە وێنەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڕەنج سەنگاوی لەگەڵ شاجوانی کوردستان، ژالیا سیروان دەردەکەوێت.

ڕەنج سەنگاوی لەساڵی 1977 لە سەنگاو لەدایک بووە ناوی تەواوی ڕەنج ڕەزا سەعیدە، شاعیر و پێشکەشکاری کوردە، خاوەنی چەند بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی بووە، وەک (بەرنامەی چاوی سێیەم، لەگەڵ ڕەنج، دیاردەکان خۆیان دەدوێن، ٢١ و چەند بەرنامەیەکی تر)، خاوەنی دوو دیوانی شیعریە (مەهێڵە کاڵ بێتەوە و شارێکی تر)، لە بواری ڕاگەیاندنیش لە ئێستا لە تۆڕی میدیایی ڕووداو پڕۆگرامی لەگەڵ ڕەنج پێشکەش دەکات.

ژالیا سیروان، شاجوانی ساڵی 2016 ی کوردستانە و دانیشتووی شاری سلێمانیە و تەمەنی 21 ساڵە.


PM:10:30:21/05/2017