شاهۆ ئەمین جارێکی دیکە هەرای نایەوە

شاهۆ ئەمین پێشکەشکار و بێژەری دیاری ڕووداو لە گەشتی هەواڵەکانی شەوی ڕابردوودا بە کۆمێنتێکی لەسەر کچ و هاوسەرەکەی ترامپ بووەوە جێگەی سەرنج و ڤیدیۆکەی بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوبوویەوە.

شاهۆ لە گەشتی هەواڵەکاندا باس لە داواکارەکەی ئیڤانکا دەکات لە سعودییە و باسیش لەوە دەکات هاوسەرەکەی ترامپ زۆر دڵخۆشە و لە ڕۆژێکدا سێ جار خۆی گۆڕیوە.

ئەمەش جاری یەکەم نییە شاهۆ ئەمین بەو قسانەی لەسەر هەواڵەکان دەیکات دەبێتە جێگەی سەرنج و زۆرکات قسەکانی کاردانەوەی لێ دەکەوێتەوە، لەسەر ئەم هەواڵەش زۆرێک ڕەخنەیان لێگرتووە کە ناکرێت پێشکەشكارێک بەو شێوەیە قسە بکات، بەڵام کەمیش نین ئەوانەی بەردەوام لەسەر ئەو قسانە ستایشی دەکەن.



AM:11:16:22/05/2017