لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی فاخیر هەریری هونەرمەندی میللی بە برینداری
بڵاوکراوەتەوە کە گوایە تەقەی لێکرابێت، بەڵام خۆی ڕوونکردنەوە دەدات.
فاخیر
هه‌ریری، له به‌شێكی ڕوونكردنهوهیهكهیدا كه له په‌یجی تایبه‌تیی خۆی له
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه نوسیوویه‌تی:" هاوڕێیه‌كه‌م
ئاگاداری كردمه‌وه كه گوایه له‌سه‌ر چه‌ند (كۆتر)ـێك كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست
بووه و له ئه‌نجامدا بریندار بووم، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه و دووره
له ڕاستییه‌وه".
هەروەها نوسیویەتی "ئه‌و
وێنانه كاتی بهشداریكردنمه له فیلمی مه‌رگ و خۆشه‌ویستی، كه گرته‌ی به‌شێك له
فیلمه‌كه ساتی برینداربوونمه و ته‌نها بۆ فیلمه‌كه‌یه، ئه‌وه‌ش له ساڵی 2009
تۆمار كراوه".
هەروەها هەوادارانیشی
ئاگادارکردووەتەوە کە کاری هونەری نوێی بڵاودەبێتەوە و نوسیویەتی " له ماوه‌یه‌كی
نزیكدا سیدییه نوێیهكهشم بڵاو ده‌كه‌مه‌وه".