وێنەیەكی دەگمەنی مەرزیە فەریقی بڵاودەبێتەوە

وێنەیەكی دەگمەنی مەرزیەی فەریقی لەلایەن دڵنیای كچیەوە بڵاودەكرێتەوە كە مێژوویەكی كۆنی هەیە.

دڵنیا ڕەزازی لەڕێگەی ئەكاونتی تایبەتیەوە وێنەیەكی مەرزیە فەریقی دایكی بڵاودەكاتەوە و وەك لە وێنەكەدا دیارە هەردوو نەوەكەی مەرزیە فەریقی لە تەمەنی منداڵیدان و لە باوەشی دایكیاندان.

مەرزیە فەریقی لەسالی 1958 لەشاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، خاوەنی چەند گۆرانی و سروودێكی نیشتمانییە، مەرزیە فەریقی پاش ئەوەی لەساڵی 1978 ژیانی هاوسەری لەگەڵ هونەرمەند ناسری رەزای ئەنجامدەدات دواتر شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان جێدەهێڵن و روودەكەنە ژیانی پێشمەرگایەتی ‌و پاش چەند ساڵێك لە شاخ ئیدی  بەرەو هەندەران دەڕۆن، لەساڵی 2005 لەكاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ لە وڵاتی سوید كۆچی دوایكرد.



PM:12:51:22/05/2017