سەمای میریام فارسو چەند كچێكی سلێمانی هەرا دەنێتەوە
چەند ڤیدیۆیەکی ئاهەنگی ئەستێرەی لوبنانی میریام فارس لە شاری سلێمانی بڵاودەبنەوە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەرقاڵدەکات.
میریام لە 18 ئەم مانگەدا ئاهەنگێکی تایبەت لە شاری جوان لە سلێمانی ئەنجامدا و ڤیدیۆی سەماکانیشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسامکرد و ناوبراو جگە لە سەما رۆژهەڵاتیەکان، بە کوردیش گۆرانی پێشکەشکرد و لەگەڵ چەند کچێکیش سەمای کوردی دەکات و ڤیدۆکانیشی هەزارەها بینهری هەبووە.
میریام گۆرانیبێژ و سەماکارێکی ناسراوی لوبنانە و هاوسەرگیری کردووە و منداڵێكیشی هەیە و بۆ دووەم جارە دێتە هەرێمی کوردستان و پێشتریش لە هەولێر چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی ئەنجامداوە.
PM:02:52:22/05/2017