هانی هەموو سنورەكان دەبەزێنێت

بەم نزیكانە نوێتین ڤیدیۆكلیپی خانمە هونەرمەند هانی بڵادەبێتەوە‌و هانی جەخت لەسەر كاری داهێنەرانە دەكاتەوە.

هانی، لە لێدوانێك بۆ رۆژنامەی ئاژانس سەبارەت بەو كلیپە دەڵێت "نوێترین كاری هونەریم ڤیدیۆ كلیپێكە بەناوی میراج كە تكێكستەكەی باس لەهەموو ئەو بەربەستانە دەكات كە لەبەردەم مرۆڤی مۆدێرندا هەیە، هەموومان بە كۆمەڵێك سیستەم‌و نەریت سنورداركراوین‌و ناچارین بۆ ئەوەی كاری داهێنەرانە بكەین، ئەو سنورانە ببەزێنین".

هونەرمەند هانی لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە‌و لەساڵی 2000ەوە دەستی بەكاری هونەری كردوە.




PM:04:46:24/05/2017