غەزەلی کوردئایدڵ لەگەڵ دایک و باوکی دەرکەوت

غەزەل موستەفا وێنەیەکی خۆی و دایکی بڵاوکردەوە و سوپاسیان دەکات کە هاوکاری بوون.

غەزەل مستەفا خانمە بەژداربووی کورد ئایدل لەگەڵ دایک و باوکی کە بە درێژایی پڕۆگرامەکە گەورەترین هاوکاری بوونە لە نزیکەوە.

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەکەش زۆرێک لە هەودارانی دەڵێن دایکیشی هێندەی خۆی جوانە و سەرسامی خۆیان بە وێنەکە نیشانداوە.

غەزەڵ خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەی کوردئایدڵ ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد و توانی بگاتە قۆناغی کۆتایی ئەو بەرنامەیە، بەڵام لە کۆتا بەرنامەدا نەیتوانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.



AM:11:23:17/07/2017