وەنەوشە بە ڤیدیۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بەیان عوسمان کە بە وەنەوشە ناسراوە دوای دانانی ئینستاگرام و دووری بۆ ماوەی سێ ساڵ لە چاوی کامێراکان بە ڤیدیۆ ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

وەنەوشە لەو ڕوونکردنەوەیەدا نوسیویەتی ” سەرەتا سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ هەموو هاوڕێ و هەوادارانی خۆشەویستم حەزم کرد ڕوونکردنەوەیەک بدەم کە تەنها بەرپرسم لە تاکە ئەکاونتی شەخسی(baianosman.official) کە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە بە هەوادارە خۆشەویستەکانم شاد بوومەوە"

هەروەها وەنەوشە دەڵێت: بەر پرس نیم لە هیچ ئەکاونتو پەیجێکی تر زۆر کەس پەیج و ئەکاونت دا دەنێت بە ناووی هونەرمەندانەوە ڕەنگە بەهۆی خۆشەویستیەوە یان بەهۆی زیادکردنی فۆڵۆوی پەیجەکەوەی بێت کە ئەم کێشەیە من و زۆرێک لە هونەرمەندانی تر ڕوبەڕووی بونەتەوە .کە لەڕێگای ئەو پەیجانەوە بە ناوی ئێمەوە شت بڵاو دەکەنەوەو قسەدەکەن .. وە پەیجێک بەناوی منەوە داندراوە کە تەنها حەرفی (ل) (baianosman.officiall) بۆ زیادکراوە و کە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پەیجەکەی خۆم نییە بۆیە پێم خۆشبوو هەوادارانم ئازیزانم ئاگاداربکەمەوە لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستەم بۆ هەموو لایەک ..."

دوای زیاتر لە سێ ساڵ بەجێ هێشتنی هەرێمی کوردستان و دەرنەکەوتنی، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری دیار، بەیان عوسمان کە بە وەنەوشە ناسراوە دەرکەوتەوە.

دوای سێ ساڵ بۆ یەکەمجار وەنەوشە دەرکەوتەوە و پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کردووەتەوە و نوسیویەتی "من کە ڕێگای ڕاستم گرتبێتو ڕاستی بڕۆم ئیتر گرنگ نییە سێبەرەکەم لای خەڵکی چەماوەبێت"

 

زۆرێک لە هەودارانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە وێنە نوێکانی ئەوە دەردەخەن کە لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا گۆڕانکاری زۆر بەسەر شێوەی دەمووچاوی وەنەوشەدا هاتووە.

 

وەنەوشە لەدایکبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانییە، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە بەشی شانۆی تەواوکردووە و ماوەیەکیش وەک پێشکەشکار لە کەناڵی کۆڕەک تی ڤی کاریکردووە، دواین کاری هونەریشی بەشداریکردن بوو لە درامای هەنگاوەکانی سەر خۆڵەمێش.

 

سەرەتا سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ هەموو هاوڕێ و هەوادارانی خۆشەویستم حەزم کرد ڕوونکردنەوەیەک بدەم کە تەنها بەرپرسم لە تاکە ئەکاونتی شەخسی (baianosman.official) کە لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە بە هەوادارە خۆشەویستەکانم شاد بوومەوە وە بەر پرس نیم لە هیچ ئەکاونتو پەیجێکی تر زۆر کەس پەیج و ئەکاونت دا دەنێت بە ناووی هونەرمەندانەوە ڕەنگە بەهۆی خۆشەویستیەوە یان بەهۆی زیادکردنی فۆڵۆوی پەیجەکەوەی بێت کە ئەم کێشەیە من و زۆرێک لە هونەرمەندانی تر ڕوبەڕووی بونەتەوە .کە لەڕێگای ئەو پەیجانەوە بە ناوی ئێمەوە شت بڵاو دەکەنەوەو قسەدەکەن .. وە پەیجێک بەناوی منەوە داندراوە کە تەنها حەرفی (ل) (baianosman.officiall) بۆ زیادکراوە و کە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ پەیجەکەی خۆم نییە بۆیە پێم خۆشبوو هەوادارانم ئازیزانم ئاگاداربکەمەوە لەگەڵ ڕێزوو خۆشەویستەم بۆ هەموو لایەک ...❤️🌹 #Baianosman #instagram #kudish #love #followers #acterss

A post shared by Baianosman.official (@baianosman.official) on



AM:11:32:17/07/2017