شاجوانە کوردەکە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی ئاشکرا کرد

شەبنەم بارانی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەناوی شاجوانی ئینتەرنێت ناوی دەركردوە، لەكۆتاییدا پەیوەندیی خۆشەویستی خۆی لەگەڵ كوڕێك ئاشكرا كرد.

شەبنەم ئاشکرای دەکات کە لە پەیوەندییەکی خۆشەویستیدا و هەمیشە ئەو دیارییانە نمایش دەکات کە کەپلەکەی بۆی دەبات، بەڵام تا ئێستا روخساری خۆشەویستەکەی ئاشکرا نەکردووە و تەنها بەشێکی بچوکی جەستەی دەردەخات .

شاجوانی ئینتەرنێت شەبنەم بارانی کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و لەسەر ئاستی هۆلیود وەک خۆی باسی دەکات، داوای بەشداریکردن لە زنجیرە داراماو فیلم و لە ریکلامدا لێدەکرێت، ژمارەیەک وێنەی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.

شەبنەم بارانی کە نازناوی شاجوانی ئینتەرنێتی پێبەخشراوە كچە كوردێكی تەمەن 21 ساڵە، لە بنچەدا خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام ئێستا نیشتەجێی نەرویجە و بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی نازناوی شاجوانی ئنتەرنێتی پێبەخشراوە.




PM:09:26:17/07/2017