خانمە پێشکەشكارێکی ئێن ئاڕ تی عەرەبی بە ماچەکەی پەیجە عێراقییەکانی هەژاندووە

ڤیدیۆی ماچکردنی نێوان پێشکەشکارێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی عەرەبی لە شاری سلێمانی دەبێتە ڤیدیۆیی زۆریینەی پەیجەکانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەویش بەهۆی ئەوەی ماچەکەی بەر دەمی منداڵەکە دەکەوێت.

زۆرینەی پەیجە عێراقییەکان، ڤیدیۆییەکی ئەکتەر و پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو نورهان خانیان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا لە میانی پێشکەشكردنی بەرنامەکەیدا لە شاری سلێمانی کە لە چاڤیلاند دەرکەوتووە، لەگەڵ منداڵێکدا ماچی یەکتر دەکەن، بەڵام لەو کاتەدا دەمیان بەر دەمی یەکتر دەکەوێت.

دیمەنەکە کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە و نورهانیش وەک دەردەکەوێت لە ڤیدیۆکەدا ناڕەحەتە بەو ڕووداوە و دەمی دەسرێت.

پێشتر نورهان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕوونکردنەوەکەیەکی سەبارەت بە ڕەچەڵەکی خۆی داوەو ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن کورد بێت و دەڵێت من بە ڕەچەڵەک عەرەبم

ئەکتەر و پێشکەشکاری عیراقی (نورهان خان) کە لە ئێستادا لە شاری سلێمانی کاری میدیایی دەکات ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە دەربارەی ڕەچەڵەکەکەی.

نورهان جگە لە کاری پێشکەشکاری، کاری نواندن دەکات دەڵێت "هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم."

نورهان کە خۆی وەک چالاکوانێک و ئەکتەرێک دەناسێنێت و خاوەن بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنییە لە یەکێک لە کەناڵەکانی سلێمانی لە ڕونکردنەویەکدا کە لە پەڕەکەیدا بڵاویکردۆتەوە دەڵێت: هەر بۆ ڕونکردنەوەتان من عێراقیم و خەڵکی بەغدادی عەرەبیم و من کورد نیم بەڵام لەلایی منەوە هیچ جیاوازیەک نییە هەمومان عێراقین، بەس من لە کوردستان دەژیم.

ئەو پێشكەشكارە باس لەوە دەكات كە لە منداڵییەوە حەزی لە كاری هونەری نواندن بووە و لاسایی ئەكتەرەكانی كردۆتەوە، تا بەشداری چەند فیلم و كارێكی هونەری كردووە.

سەبارەت بە بونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكدا نورهان خان دەڵێت "من خۆشەویستم نییە و بونی پیاو لە شتە گرنگ و سەرەتاییەكانم نییە".

سەبارەت بە مەرجەكانی بۆ ئەو كەسەی دێتە ژیانییەوە نورهان مەرجی ئەوەیە كە ڕاستەوخۆی پێوە پەیوەست بێت و كاتی خۆی لەگەڵدا نەباتەسەر.






AM:09:49:23/07/2017