پەیامنێرێکی بەناوبانگی ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد.. وێنەکانی ببینە

باران مسکۆ پەیامنێری بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان ژیان هاوسەری لەگەڵ دیلان ئیبراهیم پێکهێنا.

باران مسکۆ لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاشکرایکرد کە شەوی ڕابردوو هاوسەرگیری لەگەڵ دیلان ئیبراهیم حاجی عەلی پێکهێنا.

باران مسکۆ لەدایکبووی مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٨٤ە و لە کۆبانێ لەدایک بووە و ماوەی سێ ساڵە وەک پەیامنێرێکی دیاری ئێن ئاڕ تی لە ڕۆژئاوای کوردستان کاردەکات، باران مسکۆ لە هەریەکە لە شارەکانی کۆبانێ و مەنبج و ڕەقە کاری پەیامنێری بۆ ئەو کەناڵە کردووە.



PM:04:15:24/07/2017