بۆ یه‌كه‌م جار نێرگز قادر خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك
کە بە کچی نەجمەدین کەریم ناسراوە نهێنییه‌كانی ژیانی خۆی دوای جیابوونه‌وه‌ی له
هاوسه‌ره‌كه‌ی باسده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا زۆر ئاسایی ده‌ژی و بیری له
هاوسه‌رگیری دیكه نه‌كردووه‌ته‌وه.
نێرگز قادر، بە ماڵپەڕی وێستگەی وتووە "دوای جیابوونه‌وه‌م له
هاوسه‌ره‌كه‌م، ئێستا زۆر ئاسایی ده‌ژیم و زۆر ئاسووده‌م، به‌رنامه‌م ئه‌وه‌یه
خوێندن ته‌واو بكه‌م و خه‌ونم پێشخستنی كاره‌كه‌مه".
ڕوونیشیکردەوە "بیریم له هاوسه‌رگیری دووه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه
و ئه‌مجاره په‌له ناكه‌م، مه‌رجیشم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای هاوسه‌رگیریم
لێده‌كات".
دوای چوار ساڵ پێكه‌وه‌بوون و هاوسه‌رگیری، سه‌ره‌نجام رۆژی 15ی
ئازاری ئه‌مساڵ، نێرگز قادر، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بوه‌وه .
ئاشکراشی کردەووە "له‌و رۆژه‌وه له هاوسه‌ری پێشووم جیابوومه‌ته‌وه،
چه‌ند كه‌سێك داوای هاوسه‌رگیرییان لێكردووم، به‌ڵام من له ئێستادا به‌رنامه‌ی
هاوسه‌رگریم نییه‌و ژیانیشم زۆر زۆر خۆشه".